بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرشکرایە کەمپی سوورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
کاتژمێر 04:50 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی سوورداش و بەهۆیەوە چەند خانوویەک سووتان و زیان بەر کەمپەکە کەوتووە.
حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لەماوەی جەنگی ئەمریکا و ئێراندا زیاتر لە 108 هێرشی مووشەک و درۆنی کراوەتە سەرمان.
- دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر 04:45 بۆ05:05 خولەکی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2026/9/7 بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش. لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە هێرشەکانی سەر ئەم کەمپە بەشێوەی بەردەوام ئەنجام دەدرێن. دەشڵێ جگه لە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل، هیچ بنکەیەکی سەربازی و حیزبی لەو شوێنەدا بوونی نییە.
هاوکات بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2026، هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.