وەرزش

وەرزشکارێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

02-08-2026
وەرزشکارێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

غیاس ئەحمەدی، وەرزشکار و یەکێک لە پاڵەوانە ناسراوەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 ڕۆژی شەممە، غیاس ئەحمەدی، وەرزشکاری ناسراوی شاری سنە کە لە ڕیزی بەهێزترین پیاوانی ئێراندا بوو، دوای ماوەیەک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لە ساڵی 1985 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە کێبڕکێیەکاندا بە نوێنەرایەتیی پارێزگای سنە چەندین ناسناوی گەورەی بەدەست هێنابوو.

ئەم وەرزشکارە کوردە لە ساڵی 2006ـەوە دەستی بە چالاکیی وەرزشی کردووە. لە ساڵی 2008 گەیشتووەتە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتیی بەهێزترین پیاوانی ئێران و ساڵی 2009ـش لە ڕیزی هەشت باشترینەکانی ئەو پاڵەوانیەتییەدا بووە.

 یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی غیاس ئەحمەدی، بەدەستهێنانی جامی ڕەوشت بوو لە پاڵەوانیەتیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لە ساڵی 2010دا، ئەم ناسناوەش نیشاندەری ڕەوشتبەرزی و هەڵسوکەوتی پیشەگەرانەی ئەو بووە لە پاڵ توانا جەستەیی و وەرزشییەکانیدا.