باشاک دەمیرتاش، هاوژینى سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکى پێشوى هەدەپە رایگەیاند، لەلایەن بەندیخانەى ئەدرنە، رێگە نەدراوە دەمیرتاش منداڵەکانی ببینێت.
باشاک دەمیرتاش باسى لەوەشکردووە، لە بە بیانووی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناهێلدرێت دەمیرتاش و کچەکانى یەکترى ببینن.
باشاک وتیشى “هەموو رێکارە خۆپارێزییەکانی دژ بە کۆرۆنا لە زیندانەکەدا گیراوەتەبەر و چاوپێکەوتنەکان بەشێوەى راستەوخۆ نین و لە پشت پەنجەرەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام هەر رێگریمان لێکراوە”.
هاوژینى دەمیرتاش ئاماژەى بەوەشکرد، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە تا ئێستا تەنها یەکجار رێگە دراوە دەمیرتاش منداڵەکانى ببینێت.