جیهان

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

01-09-2020
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٥ دۆلار و ٧٦ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٣ دۆلار و یەک سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.