بیروڕا

چین: 55 کەس بوونە قوربانی

30-08-2020
چین: 55 کەس بوونە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوە میدیاییەکانی چین ڕایانگەیاند، بەهۆی داڕمانی ریستۆرانتێكی لە شارۆچكەی چێن ژوانگ-ی ئەو وڵاتە، 29 كەس گیانیان لە دەستدا.

هەروەها میدیاكانی چین بڵاویانكردووەتەوە، تیمەكانی فریاگوزاری نزیکەی 55 كەسیان لەژێر داروپەردووکەیدا دەرهێناوە، لەو ژمارەیەش 29 کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

تا ئێستا هۆكاری داڕمانی ئەو ریستۆرانتە نەزانراوە، بەڵام داڕمانی ریستۆرانت و باڵەخانەكان لە چین شتێكی نامۆ نییەو ناوەناوە رووداوی لەو شێوەیە روودەدات.