بیروڕا

ڕێگایەکی سەرەکی لە ھەولێر بۆ 24 کاتژمێر دادەخرێت

29-08-2020
ڕێگایەکی سەرەکی لە ھەولێر بۆ 24 کاتژمێر دادەخرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

قائیمقامیه‌تى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕێگای شەقڵاوە - میراوە دادەخرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/8/2020، قائیمقامیه‌تى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌، ڕایگەیاند "به‌ مه‌به‌ستى قیڕتاوكردنى ڕێگاى سه‌ره‌كیی سۆرك له‌ شه‌قڵاوه‌ (شه‌قڵاوه‌ - میراوه‌)، ئەمشەو لە كاتژمێر 10ی شەوه‌وه‌، بۆ 24 کاتژمێر دادەخرێت. 

قائیمقامیەتی قەزای شەقڵاوە داوا له‌ شۆفێرانى بارهه‌ڵگر دەکات‌، ڕێگاى گوندی لاسە بە ئاراستەی ڕێگای هیران بەكار بهێنن، هەروەها ئۆتۆمبێلی ئاسایی نەفەرهەڵگر، دەتوانن تونێلی ماوەران بەكار بهێنن.