گشتی

فشاره‌كان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامه‌

29-08-2020
فشاره‌كان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەندامێکی هەڵمەتی لابردنی غەسالەکانی سەر رووباری سیروان رایدەگەیەنێت، چەند دەزگایەکی پەیوەندار هاتوونەتە سەرهێڵ  لەسەر کەموکورتیەکان لە مۆڵه‌تدانی ئەو کانانە، دەشڵێت، نامانەوێت لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێک رووبارەکە و دانیشتوانی گەرمیان باجی وێرانكردنی ژینگە بدەن.

ئاراز محه‌مەد، ئەندامی هەڵمەتی لابردنی غەسالەکانی سەر روباری سیروان، لەبارەی هاتنە سەرهێڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تۆری میدیایی باڵكێشی وت: بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکان، دارستان و پاوان، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، لای خۆیانەوە جەختیان لەوە کردووه‌تەو، کە کەموکورتی لە مۆڵەتدان بەو غەسالانە هەیە و بەدەمەوەهاتنەکانیش تا قۆناغێکی باش هاتووە.

لە بارەی رێگری درووستبون بۆیان و مانگرتنی خاوەن غەسالەکان لە کارەکانیان، وتی: ئەوان واتێگەشتوون ئەم فشارە دژ بە کاری ئەوانە، بەڵام کارەکەی ئێمە بۆ لەناونەچوونی سەوزایی و ژینگەی رووبارەکەیە و نابێت لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێک، ناوچەیەک باجی وێرانەی ژینگە و سەرچاوەی ئاوی خۆی بدات، دەتوانرێت کارەکەیان رێکبخرێتەوەو لە شوێنی گونجاو کاربکەن.

وتیشی: "چەند مەرجێک هەیە بۆ کارکردنیان، ئەوان ئەوانەشیان جێبەجێ نەکردووه‌، وەک: بوونی کەسارە و دووبارە سەرڕێژکردنی ئەو شوێنەی کارەی تێدا دەکەن و بەکارهێنانی چەمە وەزریەکان .