جیهان

تۆم باراک: ئەمریکا بە خێرایی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە

14-12-2025
تۆم باراک: ئەمریکا بە خێرایی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا جەخت دەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەی پاشەکشە لە سووریا ناکات تا داعش بەتەواوی لەناو دەچێت و ڕایدەگەیێنێت، هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئەمریکییەکان، وەڵامێکی خێرا و یەکلاکەرەوەمان دەبێت.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاش ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆسەی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە سووریا، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێک کوژراون، سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

لەبارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، باراک گوتی، ژمارەیەکی سەربازیان لە سووریا جێگیرکراون و ئەرکیان تێکشکاندنی داعشە و لاناوبردنی ڕێکخراوەکەیە.