بیروڕا

گەنجێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا

28-08-2020
گەنجێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی شوراوی شاری کەرکووک، گەنجێک گیانی لە دەستدا.

شەوی ڕابردوو 2020/08/27 لە گەڕەکی (شۆراو)ـی شاری کەرکووک، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕسکیل ڕوویدا، بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (فارس سیروان) گیانی لە دەستدا.