بیروڕا

گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی جامی ئۆتۆمبیل گیانی لە دەستدا

27-08-2020
گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی جامی ئۆتۆمبیل گیانی لە دەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/27 گەنجێك لە قەزای سۆران لەكاتی كاركردندا جامی ئۆتۆمبیلی بەركەوتووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای سۆران بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێك بە ناوی “یونس عەلی” كە پیشەی جامچییە، لەكاتی كاركردندا جامی ئۆتۆمبیلی بەركەوتووە.

وتیشی، دوای گەیاندنی گەنجەكە بە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر كرا، بەڵام پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەکە گیانی لە دەستداوە.