وەرزش

مێسی مایەوە و بارتۆمیۆ ڕۆیشت

25-08-2020
مێسی مایەوە و بارتۆمیۆ ڕۆیشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەمێک بەر لە ئێستا کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی هات و سەرۆکی یانەکە بڕیاریدا دەست لە کار بکێشێتەوە.

بارتۆمیۆی سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە ئەو بڕیارەی لەژێر گوشاری هاندەرانی یانەکەی داوە، کە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بۆ مانەوەی مێسی.

چەند ڕۆژێکە ڕۆیشتنی مێسی لە بارسا بووەتە مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکان و ئەمڕۆش بە فەرمی بڕیاری رۆیشتنی بە ئیدارەی یانەکەی وت، بەڵام پێدەچێ بە ڕۆیشتنی بارتۆمیۆ، مێسی بمێنێتەوە.