وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو کردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هه‌زار 522 پشکنین کراوە و لەو ژمارەیە 3 هه‌زار و 962 كه‌س تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەر بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا 77 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسەکە گیانیان له ده‌ستداوه، هاوكات 3 هه‌زار و 372 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه.
ژمارەی ئەوانەی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، ژماره‌یان گه‌یشتووەتە 211 هه‌زار و 947 کەس، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 596 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 153 هه‌زار و 761 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 51 هه‌زار و 590 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.