بیروڕا

ڕۆژئاوای کوردستان: 32 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران

25-08-2020
ڕۆژئاوای کوردستان: 32 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ماوەی 24 کاتژمێرى رابردودا 32 تووشبووى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان دەستنیشانکراون.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکى تەندروستى ئیدارەى خۆسەری لە رۆژئاواى کوردستان ڕایگەیاند، بە دەستنیشانکردنی 32 تووشبووى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆی تووشبووان گەیشتە 394 کەس.

لە ڕۆژئاوای کوردستان 394 تووشبووى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 26 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، هەروەها 74 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.