جیهان

دۆناڵد ترمپ بەر لە هەڵبژاردن بەڵێنێکی دابوو جێبەجێیکرد

24-01-2025
دۆناڵد ترمپ بەر لە هەڵبژاردن بەڵێنێکی دابوو جێبەجێیکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئیدارەی نوێی ئەمریکا 538 کۆچبەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان کردەوە، گوتەبێژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، کۆچبەرەکان بە فڕۆکەی سەربازی رەوانەکراون.

کارۆلاین لێڤێت، گوتەبێژی ترەمپ لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانە لە مێژووی نزیکی وڵاتەکە روویدابێت.

جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوای چەند رۆژێکی کەم لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، 47ەمین سەرۆکی ئەمریکا دێت کە بەوە ناسراو سیاسەتی توندی بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی هەیە.

پێشتر لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ترەمپ بەڵێنی دا هەڵمەتی توند و یەکلاکەرەوە دژی کۆچبەرانی نایاسایی رابگەیەنێت، کارۆلاین لێڤێت لەوبارەیەوە دەڵێت، بەڵێنەکان دران و جێبەجێکران