بیروڕا

منداڵێکی ئێزیدی دوای شەش ساڵ دۆزرایەوە

24-08-2020
منداڵێکی ئێزیدی دوای شەش ساڵ دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەش ساڵ لە دوای ڕفاندنی، منداڵێکی ئێزیدی دۆزرایەوە و ڕادەستی خانەوادەکەی کرا.

کاتێک ڕێکخراوی تیرۆرسی داعش، قەزای شنگالی داگیرکرد، بە دەیان منداڵ و ئافرەتی ئێزیدی ڕفێندران و بەشێکیان لە وڵاتانی دراوسێ کڕین و فرۆشتنیان پێوەکرا.

سەعدیە خەلەخ شەمۆ، کاتێک لە لایەن لە لایەن داعشەوە رفێندرا، تەمەنی تەنھا 11 مانگ بوو، بەڵام دوای 6 ساڵ لە رفاندنی دواجار لە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵ دۆزرایەوە.

لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA، دەرکەوت ھەمان ئەو منداڵەیە کە ماوەیەکی زۆرە بە دوایدا دەگەڕێن.

دوای کۆتایی ھاتنی پشکنینەکان، سەعدیە خەلەف ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.