گشتی

تەقینەوەیەکی گەورە تورکیای هەژاند

24-12-2024
تەقینەوەیەکی گەورە تورکیای هەژاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە پارێزگای باڵکئەسیری رۆژئاوای تورکیا لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.

ئیسماعیل ئوستائۆغڵو، پارێزگاری باڵکئەسیر رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لە شارۆچکەی کارەسی روویدا.

ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

تیمەکان لە شوێنی رووداوەکە پشکنین دەکەن و پارێزگار رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.