بیروڕا

ئۆتۆمبیلێک دوو هاوڵاتی دەشێلێت و شۆفێرەکەش هەڵدێت

24-08-2020
ئۆتۆمبیلێک دوو هاوڵاتی دەشێلێت و شۆفێرەکەش هەڵدێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

له‌ سنووری قه‌زای پێنجوێن ئۆتۆمبیلێك دوو هاوڵاتیی لەسەر ماتۆرسکیلێک دەشێلێت و دواتریش شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵدێت.

بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی پێنجوین ڕایگەیاند، لە ئاکامی ڕووداوێکی ھاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك، دوو قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌.
هاتوچۆی قەزاکە ئەوەشی راگه‌یاند،‌ به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌، یەکێك له‌ ماتۆڕسواره‌كان گیانی لە دەست داوه‌ و ئه‌وی دیکەش بریندار بووه‌.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووه‌ لەسەر ڕێگای پینجوین - گەرمک، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش هەڵهاتووە.