لەدوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان کەوتنی دیمەشقیان راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی لە تەواوی سنوورەکەی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا بۆ رای گشتی دەڵێت: "بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی سووریا بە گشتی، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داوا لە کوڕ و کچانی گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی پاراستنی گەل و سەرجەم دامودەزگە و حیزبەکان و رێکخراوەکان دەکەین باری ئامادەیی بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەنەوە."