بیروڕا

تەندروستی ڕۆژئاوای کوردستان: سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

23-08-2020
تەندروستی ڕۆژئاوای کوردستان: سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەندروستى رۆژئاواى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 27 تووشبووى ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و سێ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکى دەستەى تەندروستى ئیدارەى خۆسەری رۆژئاواى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە تۆمارکردنى 27 تووشبووی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، کۆی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ 354 تووشبوو بەرزبوویەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 22 کەس.