بیروڕا

تەندروستی کەرکووک: هەشت کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون

22-08-2020
تەندروستی کەرکووک: هەشت کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 117 تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون‌، هاوکات 142 تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هەر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکەی ته‌ندروستی كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ شەممە 2020/8/22، 117 تووشبوو كۆرۆنا له‌ پارێزگاکە ده‌ستنیشانكراون و كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەکەش گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌شت  هه‌زار و 218 کەس.

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگاکە 4 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له ‌ده‌ستداوه‌، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ لەو پارێزگایە، گه‌یشتووه‌ته‌ 359 كه‌س.

ئاماژە بەوەشکراوە له ‌ناو تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە شه‌و و رۆژی ڕابردوودا، هەشت تووشبوویان کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکووکن.