جیهان

لە هێرشێکی ئاسمانیدا ژمارەیەک میلیشیای سەر بە ئێران دەکوژرێن

26-03-2024
لە هێرشێکی ئاسمانیدا ژمارەیەک میلیشیای سەر بە ئێران دەکوژرێن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمڕۆی لە هێرشێکی ئاسمانیدا نۆ چەکداری هێزەکانی نزیکی ئێران لە دێرەزوور کوژران.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکای مرۆڤ بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 26-03-2024، هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بارەگای هێزەکانی نزیک لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە چەند فڕۆکەیەک کە ڕوون نییە فڕۆکەی ئەمریکا یان ئیسرائیل بووبێت، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی نزیک ئێران لە شاری ئەلبوکمال لە پارێزگای دێرەزوور، بەهۆیەوە نۆ چەکدار کوژران و 20ـی دیکەش برینداربوون. 

ئەو هێرشەش بە چەند کاتژمێرێک دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە دێرەزوور دێت، کە سەربازی سوپای پاسداران و هاوکاری لۆجیستی گواستبووەوە و ئامارە سەرەتاییەکانیش باس لە کوژرانی سەرکردەیەکی ئەو هێزانە دەکەن.