بیروڕا

ئێران: مووشەکی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدیمان بەرهەم هێناوە

20-08-2020
ئێران: مووشەکی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدیمان بەرهەم هێناوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 كۆماری ئیسلامیی ئێران، پەردەی لەسەر دوو مووشەك لادا كە بەناوەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ناونراون.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕۆژی پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتەدا لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی ڕۆژی پیشەسازی سەربازی کرد. 

لەو کاتەدا وەزارەتی بەرگری ئێران، مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی و مووشەكی كروزی دەریایی ئەبومەهدی موهەندیسی نمایش کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئێران، مووشەكی بالیستی قاسم سولەیمانی 1400 كیلۆمەتر و كروزی ئەبومەهدی موهەندیسیش 1000 کیلۆمەتر دەبڕێت.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، یەکێک لە بەهێزترین كەسایەتیی سەربازییەکانی وڵاتی ئێران بوو كە بەرپرسی جێبەجێكردنی سیاسەتی ئێران بوو لە (فەڵەستین، عیراق، یەمەن، سوریا، لوبنان). سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی ئەمریكا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا كوژران.