جیهان

تەقینەوەیەک لە ئێران ڕوویدا

22-01-2024
تەقینەوەیەک لە ئێران ڕوویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری پیشەسازی گەرمەساز لە رۆژئاوای پارێزگای سمنانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام دەنگێکی بەهێزی هەبووە و لە زۆر ناوچەی بیستراوە.

رەزا خانی سەرۆکی شارەوانی گەرمەسار رایگەیاندووە، بەم زووانە هۆکار و زیانەکانی رووداوەکە بڵاو دەکەینەوە.