گشتی

درۆنێک لە هەولێر خرایە خوارەوە

30-12-2023
درۆنێک لە هەولێر خرایە خوارەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمان هەولێر خراوەتەوە خوارەوە.
باڵکێش زانیویەتی، درۆنەکە لە باکوری هەولێر لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانیەوە لێی دراوە و پێکراوە، دواتر لە گەڕەکی قەڵای نوێ کەوتۆتە خوارەوە.
رووداوەکە زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە.