جیهان

زیانەکانی هێرشی ئەمریکا بۆسەر گروپەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا

26-12-2023
زیانەکانی هێرشی ئەمریکا بۆسەر گروپەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا هێرشیان بۆ سەر سێ دامەزراوەی كەتایبی حزبوڵڵا و گرووپە چەكدارەكان لە عێراق كردووە.

هەروەها سەرچاوە عێراقیەکان بڵاویكریانکردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكاوە كە بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی پارێزگای بابل كردە ئامانج، 19 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و حەشدی شەعبی بریندار بوون.


ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 12 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و 7 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی بریندار بوون.