وەرزش

ئەبیدال لە ئیدارەی بارسیلۆنا دورخرایەوە

18-08-2020
ئەبیدال لە ئیدارەی بارسیلۆنا دورخرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە هەژماری فەڕمی خۆیەوە لە تویتەر ڕایانگەیاند کە ئێریک ئەبیدال لە ئەرکی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دورخرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یانە ئیسپانیەکەدا ھاتووە کە بە ڕێکەوتنێکی دوو لایەنەی، ئەبیدال لە ئەرکەکەی دورخرایەوە.

لە دوای دۆڕانە گەورەکەی بارسیلۆنا بەرامبەر یانەی بایرن میونخ ـی ئەڵمانی، ڕەخنەکانی سەر ئەبیدال زیادیان کرد کە لاوازی گرێبەستەکانی بارسیلۆنا وەک یەکێک لە هۆکارەکانی دۆڕانەکە سەیر دەکرا، ئەمە جگە لەوەی ئەبیدال لە سەرەتاکانی ئەمساڵ بە ئاشکرا ڕەخنەی لە یاریزانەکانی یانەکە گرت و لیۆنێل مێسیش بە توندی وەڵامی ئەبیدالی دابوویەوە.