جیهان

ئەمریکا بۆ هاوڵاتییەکانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

22-10-2023
ئەمریکا بۆ هاوڵاتییەکانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە داوای لە خێزان و ئەندامانی دیپلۆماتکار و کارمەندە ناپێویستەکانی کرد کە عێراق جێبهێڵن. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کرد کە "بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداریی، بارگرژییە مەدەنییەکان و توانای سنوورداری عێراق بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی بۆ هاووڵاتییە ئەمریکییەکان گەشت بۆ عێراق نەکەن".

هەروەها وەزارەتەکە داوای لە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا کرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن بۆ گەشتکردن، ئەمەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی کە فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ناوچەی بەغدا دووچاری دەبنەوە.