جیهان

ژمارەی گیان لەدەستدانی نەخۆشخانەکەی غەززە بەرزبووەوە

18-10-2023
ژمارەی گیان لەدەستدانی نەخۆشخانەکەی غەززە بەرزبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست لە غەززە گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەوە بۆ ٥٠٠ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرا، سەبارەت بە بابەتەکە ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردیە سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپسیت بەرزبووەتەوە بۆ ٥٠٠ کەس.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە کە لانی کەم ٢٠٠ کەس لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە.