جیهان

دوایین ئاماری هێرشەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین ئاشکرا دەکرێت

13-10-2023
دوایین ئاماری هێرشەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین ئاشکرا دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەڕ و پێکدادانەکانی بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ حەوتەم رۆژ بەردەوامە و تادێت ئاماری کوژراوانی ھەردوولا بەرزتر دەبێتەوە.

تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا، زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش ھەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.

لەبارەی ئاماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئیسرائیلەوە، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردووەتەوە، زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ ئیسرائیلی بەھۆی ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە کوژراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٢٠ کەسیان ئەفسەر و سەربازی سوپای ئیسرائیلن، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، نزیکەی ١٥٠ بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەرن و بەپێی دوایین راگەیەندراوی ئەو بزووتنەوەیەش، تاکو ئێستا ١٣ لەو بارمتانە کوژراون.