جیهان

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرەشە لە خێزانی جۆ بایدن دەکات

05-09-2023
ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرەشە لە خێزانی جۆ بایدن دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجامی پشکنینی هاوسەری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، جیل بایدن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە ، پشکنینی بایدنیش نێگەتیڤ.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژان پیێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە پشکنینی جیل بایدن بۆ ڤەیرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە.

ژان پیێر باسی لەوە کرد کە ئەنجامی پشکنینی سەرۆک بایدن نێگەتیڤ دەرچووە و، گوتی: ''سەرۆک ناوبە ناو پشکنین دەکات و چاودێری نیشانەکانی دەکرێت''.

جۆ بایدن، لە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢دا، توشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو.