جیهان

ئەردۆغان پشتیوانی پووتین دەکات

24-06-2023
ئەردۆغان پشتیوانی پووتین دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا کە بۆ ڤلادیمێر پوتنەوە کردووە، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ راگەیاندوە.

کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتنەوە کردووە و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ راگەیاندوە لە بەرپەرچدانەوەی یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر.

ھەروەھا جۆزێب بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت بۆچوونەکانیان سەبارەت بە رەوشی روسیا ئاڵوگۆرکردوەو سەنتەری بەدەنگەوەچوونی قەیرانەکانەکانیان کاراکردووە.