وەرزش

فەرمی.. مێسی لە پاریس دەڕوات

01-06-2023
فەرمی.. مێسی لە پاریس دەڕوات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رۆیشتنی لیۆنێل مێسیی لە یانەکەی راگەیاند.

 

راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت "لە کۆتایی وەرزدا لیۆنێل مێسی لە یانەی پاریس سانجێرمان دەڕوات، شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە راهێنەرایەتی باشترین یاریزانی مێژووم کردووە."

 

گالتێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاریی بەرامبەر یانەی کلێرمۆن فۆت کە رۆژی شەممە لە دوایین گەڕی خولی فەرەنسادا دەکرێت، دوایین یاریی مێسی دەبێت لە یاریگەی پارک دی پرێنس، داوا لە هاندەرانی یانەکەش دەکات بە رێزەوە پێشوازی لە مێسی بکەن.