وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی چەند وڵاتیكی ئیسلامی لەناویشیاندا عێراق.
میخائیل بوگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆڕبەندی ڕوسیا- جیهانی ئیسلامی ڕایگەیاند: هەوڵەکان بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ڕوسیا و هاوڵاتییانی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەمەبەستی گەشت و بازرگانی بەردەوامن.
لە درێژەی قسەکانیدا بوگدانۆڤ ئاماژەی بە تێڕوانینی ڕوسیا کرد بۆ وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا و وتیشی: هەوڵی هاوشێوە دەدرێت بەرامبەر وڵاتانی ئاسیا کە لەوانەیە لە داهاتوودا ببنە ئامرازێکی گرنگ بۆ گەشتیاری و بازرگانی لە نێوانماندا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەشڵێت: سەبارەت بە کەنداو و وڵاتانی عەرەبی، ئێمە پێشوازی لەو وڵاتانە دەکەین کە بە شێوەیەکی نەریتی هاوکاریمان دەکەن لەسەر زۆر بابەت، بەتایبەتی میسر، عێراق و سوریا.