جیهان

دوای 15 ساڵ یاریزانێک یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت

10-05-2023
دوای 15 ساڵ یاریزانێک یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەفەرمی بارسێلۆنا رۆیشتنی سێرجیۆی بۆسکێتس راگەیاند.

بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١٠/٥/٢٠٢٣ لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە، رۆیشتنی سێرجیۆ بۆسکێتس یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەکەی راگەیاند.

لەلای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە، هەواڵەکەی پشتراست کردەوە و ڕایگەیاند کە سێرجیۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام دەبێت و پاشان ئەو یانەیە جێدێلێت.

سێرجیۆ بۆسکێتس تا ئێستا ٧١٩ یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە، کە یەکەم یاری لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەنجامدابوو.