جیهان

هەسارەیەک بەقەبارەی بورجی ئیڤڵ لە زەوی نزیکدەبێتەوە

28-04-2023
هەسارەیەک بەقەبارەی بورجی ئیڤڵ لە زەوی نزیکدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی راگەیەندراوێکی پەیمانگای بیرکاری کارپێکراو لە ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا، هەسارە بچوکەکە (HV5 2006) کە تیرەکەی نزیکەی 300 مەتر دەبێت، بە دوری 2.4 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکبوەتەوە، کە نزیکترین خاڵە لە زەویەوە لە ماوەی ئەم سەدەیەدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەکادیمیاکە، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین هەسارە بچوکەکانی نزیک زەوی بریتییە لە (HV5 2006)، کە لە 26ی (نیسان/4) بە دوری 2.4 ملیۆن کیلۆمەتر لە (زەوی) نزیکبۆتەوە، لەکاتێکدا ئەو هەسارە بچوکە تەنها لە مانگی (نیسان/4)ی 2081 جارێکی دیکە لە زەوی نزیکدەبێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەم هەسارە بچوکە تاڕادەیەک قەبارەکەی گەورەیە، درێژییەکەی 300 مەتر و ڕوناکیەکەی 15 پلەیە، هەروەها شێوەی گۆشەیی هەیە، لە 19ی (نیسان/4)ی 2006 دۆزرایەوە.