جیهان

گرانترین پارچە زەوی لە جیهان فرۆشرا

24-04-2023
گرانترین پارچە زەوی لە جیهان فرۆشرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پارچە زەویەک لە دوبەی بە 34 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، کە ئەمەش گرانترین پارچە زەویە کە فرۆشرابێت.

زەویەکە دەکەوێتە دوورگەی کەنداوی جومەیرا "جومەیرا بای" کە دورگەیەکی پیشەسازیە لەسەر شێوەی ئاژەڵی کەرکەدەن دروستکراوە و ڤێلا و شوقەی نزمی تیدایە.
دەبێت بە پردێکی 300 مەتری بگەیتە دورگەکە، کە دەکەوێتە بەرامبەر کەناراوەکانی جومەیرا.

بەگوێرەی فەرمانگەی زەوی دوبەی، زەوییەکە دوو ساڵ لەمەوبەر بە 36.5 ملیۆن درهەم فرۆشراوە، واتە فرۆشیار 88.5 ملیۆن درهەمی قازانج کردووە.

لەم دواییانەدا بازاڕی خانووبەرەی دوبەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خواستی زۆرێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهانەوە بۆ پاشەکەوتکردنی بەشێک لە سامانەکانیان لە رێگەی کڕینی موڵک لە شارێکدا کە باجی کەمی تێدایە و رێژەیەکی تاوانی گەورەی تێدا نییە.

رووسەکان لە پلەی پێشەوە دێن بۆ کڕینی موڵک لە دوبەی، لە کاتێکدا سیستەمی ڤیزای نیشتەجێبوونی درێژخایەنی رێگە پێدراوە بۆ راکێشانی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرەدا بکەن.