جیهان

چین: کۆرۆنامان لەسەر باڵی مریشکی بەرازیلی دۆزیوەتەوە

13-08-2020
چین: کۆرۆنامان لەسەر باڵی مریشکی بەرازیلی دۆزیوەتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرپرسانی چینی رایانگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر باڵی جۆرێکی مریشکی هاوەردەکراو لە بەرازیلەوە دۆزیوەتەوە.

 میدیا چینییەکان ئاشکرایان کردووە کە لە شاری "شینزین"  لێکۆڵینەوە لەسەر مریشكی بەرازیلی کراوە و دەرکەوتووە لەسەر باڵی مریشک ڤایرۆسەکە هەیە. بۆیە داوایان لە خەڵکی ولاتەکەیان کردووە کە خۆیان لە خواردنی هاوردەکراو بەدووربگرن.

لێکۆڵینەوە چینییەکە نموونەی هەندێک مریشکی بەستووی بەرازیلی وەرگرتووە و پشکنینی بۆیان کردووە و ئەنجامەکەشی پۆزەتیڤ دەرچووە.