گشتی

وێنە.. لە هەولێر منداڵێک چەقۆیەک دەکات بە سەری خوشکێکیدا

18-03-2023
وێنە.. لە هەولێر منداڵێک چەقۆیەک دەکات بە سەری خوشکێکیدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو مندالێکیان هێنا بۆ نەخۆشخانەکەمان کە بەداخەوە لەلایەن برایەکی بچووکی لە کاتی یاریکردن چەقۆیەکی بەر سەری کەوتبوو.

نەخۆشخانەکە دەڵێ "خۆشبەختانە توانرا نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجام بدرێت و ژیانی لە مەترسی رزگار بکرێت".

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر داوا لە دایک و باوکان دەکات ئاگاداری مندالەکانیان بن و بە هیچ شێوەیەک نەهێلن مندالەکانیان یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە و ئەم ئامێرانەی کە دەبنە هۆی نانەوەی کارەساتی لەم شێوەیە بکەن.

وێنەی رووداوەکە و کاتی نەشتەرگەری