جیهان

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا رێگە بە پۆشینی حیجاب دەدات

10-01-2023
هێڵی ئاسمانی بەریتانیا رێگە بە پۆشینی حیجاب دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا لەدوای 20 ساڵ، جلوبەرگی یەکپۆشی کارمەندەکانی نوێ دەکاتەوە و رێگە بە کارمەندە ژنەکانی نێو فڕۆکەکان دەدات لەگەڵ جلوبەرگەکەیاندا حیجاب بپۆشن.

جگە لە حیجاب، هێڵی ئاسمانی بەریتانیا رێگە بە پۆشینی جلوبەرگی (jumpsuits) دەدات کە دیزاینەکەی جیاوازترە لە جلوبەرگەکەی پێشوویان.

ئەم هەنگاوەی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا لەنێو چالاکوانی وڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەکاندا بە گەرمی پێشوازی لێکرا و بە بڕیارێکی ئەرێنی لەقەڵەم دەدەن.

لە بەرانبەر ئەم بڕیارەی هێڵی ئاسمانی بەریتانیادا، چەندین کەسی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لە هێڵەکانی ئاسمانی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکەن، لەبەرکردنی حیجاب نەکەن بۆ کارمەندە ژنەکان نەکەنە ناچاری و وەک هەڵبژاردەیەک بیخەنە بەردەم کارمەندەکان.

k24