جیهان

لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی

10-08-2020
لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی و خاپووری کرد، بەوهۆیەشەوە هەزاران کەسی ئاوارە و بێ ماڵوحاڵ بوون.

لە رۆژی شەممەوە بارانێکی بە لێزمە و لافاو لە دوورگەی ئیڤیا دروستبووە، لافاوەکە قوڕولیتەیەکی زۆری لەسەر شەقامەکان کۆکردووەتەوە و  ماڵی خەڵکیشی پڕکردووە.

پۆلیسی بەرگریی شارستانی ئەو دوورگەیە بە هەلیکۆپتەر بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەسووڕێنەوە کە نقومی قوڕو لیتەبوون، تائێستا بەهۆی لافاوەکەوە  پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن.