سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند ئێستا وڵاتەكەی شەپۆلی دووەمی كۆڕۆنا تێپەڕ دەكاتو پێدەچێت شەش مانگ یان زیاتریشی بوێت.
حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە برەی كۆڕۆناوە لە وڵاتەكەی وتی:، تەشەنەكردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەردەوامە و رەنگە تا شەش مانگی داهاتوو یان زیاتر بخایەنێت ئەوەش زیانێكی گەورەی دەبێت.
روحانی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند: لە سەرەتایی سەرهەڵدانیدا، خەڵک مەترسییەکانی کۆرۆنایان بە هەند وەردەگرت و 77% هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بوون.
وتیشی: بەڵام ئێستا تەنیا 17% هاووڵاتییانی ئێران رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ دەکەن، ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی کۆرۆنایە لە ئێران.