بیروڕا

دوو موشەك ئاڕاستەی ئیسڕائل كرا

09-08-2020
دوو موشەك ئاڕاستەی ئیسڕائل كرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كەمێك پێش ئێستا دوو موشەك ئاڕاستەی ئیسڕائیل كراو وهیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە.

ئەفیغای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: لە كەرتی غەزەوە دوو موشەك ئاڕاستەی ئیسڕائیل كراون و توانیویانە كۆنترۆڵیان بكەن و دەستیان بەسەردا بگرن.

ئەدرەعی وتیشی: دوای ئاڕاستەكردنی موشەكەكان هێزەكانی سوپای ئیسڕائیل چونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ڕوویان لە وشوێنەی كەرتی غەزە كردووە كە هێرشەكەی لێوە كراوە.