جیهان

زیلێنسکی ڕوسیا بە تاوانی جەنگ لە خێرسۆن تۆمەتبار دەکات

14-11-2022
زیلێنسکی ڕوسیا بە تاوانی جەنگ لە خێرسۆن تۆمەتبار دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای کشانەوەی روسیا لە خێرسۆن و کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە لە لایەن سوپای ئۆکرایناوە، زیلێنسکی سوپای روسیا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات.

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕوسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و کوشتنی خەڵکی سڤیل لە خێرسۆن تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، لێکۆڵەران زیاتر لە 400 تاوانی جەنگی ڕوسیایان بەڵگە کردووە.

زیلێنسکی راشیگەیاند، تەرمی هاوڵاتی مەدەنی و سەربازە کوژراوەکانیش دۆزراونەتەوە.

زیلێنسکی وتی: سوپای روسیا ژێرخانی شارەکەیان بە تەواوی وێرانکردووە و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری لە خێرسۆن کاردەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی شارەکە.