جیهان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ ڕاوێژکاریکی باڵای پوتین کردووە

07-11-2022
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ ڕاوێژکاریکی باڵای پوتین کردووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دانوستانێکی ئاشکرا نەکراوی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕوسیا ئەنجامداوە بە هیوای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شەڕی ئۆکراینا و پەرەنەسەندنی شەڕی ئەتۆمی.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە بڵاویکردۆتەوە کە سولیڤان لە چەند مانگی ڕابردوودا گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ هاوتاکەی "نیکۆلای پاترۆ-شێڤ"، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا و "یوری ئۆشا-کۆڤ" یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە وردەکارییەکانی گفتوگۆیەکە ئاشکرا نەکراون.