جیهان

ئێران دەیەوێت ڕاپەرێکی بەناوبانگ لە سێدارە بدات

07-11-2022
ئێران دەیەوێت ڕاپەرێکی بەناوبانگ لە سێدارە بدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لە ئێران بەردەوامن، هەڵمەتی سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان، وەک ڕاپەری بەناوبانگی تۆماج ساڵحی کە کۆتایی مانگی ڕابردوو (ئۆکتۆبەر) دەستبەسەر کرابوو، بەردەوامە.

ئێقباڵ ئەغبەلی، مامی ساڵحی کە پێشتر لە شاهین شار دەژیا کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری ئەسفەهانەوە دوورە، پشتڕاستی کردەوە کە ئەو گۆرانیبێژە ناسراوە کە هەفتەی ڕابردوو هێرشی کرایە سەر و دەستبەسەر کرابوو، ئێستا لە زیندانێکی شاری ئەسفەهان ڕاگیراوە.

مامی ساڵحی جەختی لەوە کردەوە کە ئەشکەنجە دراوە و دەڵێت "هێشتا هیچ لەبارەی تەندروستیەوە نازانین".

جگە لەوەش ڕوونیکردەوە کە "خێزانەکەی زۆر هەوڵیانداوە پەیوەندی پێوە بکەنبکەن یان تەنانەت تەنها گوێیان لە دەنگی بێت، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە".

"نازانین لە ژیاندایە یان نا"
مامی تۆماج ساڵحی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سی ئێن ئێن" ئەمڕۆ دووشەممە 7-11-2022 ئاماژەی بەوەکرد"تەنانەت نازانین تۆماج و هاوڕێکانی لە ژیاندان یان نا".

جگە لەوەش ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی لەگەڵ تۆماج ساڵحی دەستگیرکراون، پاڵەوانی بۆکسێن محەمەد ڕەزا نیکرەفەر و کیک بۆکسێر نەجەف ئەبو عەلییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا تۆماج ساڵحی تەمەن ٣٢ ساڵان ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانی لە سێدارەدان بووەتەوە.