بیروڕا

باندێكی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران

08-08-2020
باندێكی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ لە عێراق باندێكی بازرگانی كردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەستگیر كران كە لە بەشێك زۆر لە شارەكانی عێراق ئەو كارەیان كردبوو.

وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند:ئەمڕۆ  باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ كە لە حەوت كەس پێكهاتوون لە بەغدا دەستگیركراونسەرجەمیان عەرەبن و خەڵكی خوارووی عێراقن.

ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی ناوخۆ دەڵێـت: هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، باندێكی بازرگانیكردنیان بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی شەعەب لە باكوری بەغدا دەستگیركردووە.

وەزراەتی ناوخۆی عێراق لەو ڕاگەیەنراوەدا دەڵێت: ئەندامانی باندەكە دانیان بەوەداناوە لە پاڵ بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، كاری بەدرەوشتیشیان ئەنجامداوە."