جیهان

بایدن: تویتەر چەواشەکاری لە سەرانسەری جیهان بڵاودەکاتەوە

05-11-2022
بایدن: تویتەر چەواشەکاری لە سەرانسەری جیهان بڵاودەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەسەر کڕینی تویتەر لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە ڕایگەیاند، ماسک پلاتفۆرمیکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کڕیوە کە "درۆ" لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەکاتەوە.

بایدن لە چالاکییەکی کۆکردنەوەی پارەدا وتی: ئەوەی هەموومان نیگەران دەکات ئەوەیە کە ئیلۆن ماسک ئامرازێکی کڕیوە کە درۆ لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەکاتەوە، پرسیاری ئەوە دەکات "کە چۆن پێشبینی دەکەین منداڵان بتوانن هەست بە مەترسییەکان بکەن".

کارین جین پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، بایدن سنووردارکردنی قسەی ڕەق و زانیاری ناڕاستی بەلاوە گرنگە.

لای خۆیەوە ماسک بەڵێنیداوە ئازادی ڕادەربڕین "بگەڕێنێتەوە نێو تویتەر".