جیهان

تویتەر 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە

05-11-2022
تویتەر 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تویتەر لە سەرانسەری جیهاندا 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە

کۆمپانیای تویتەر هەڵمەتێکی گەورەی دەرکردنی کارمەندەکانی دەستپێکردووە و لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئایا دەمێننەوە یان دەرکراون.

تویتەر هەوڵدەدات نیوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە لە کارەکانیان دووربخاتەوە بۆ ئەوەئ تێچووی کۆمپانیاکە کەم ببێتەوە و "یاسای نوێی بازرگانی بسەپێنێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیلۆن ماسک، دەولەمەندترین کەسی جیهان کرێنەوەی تویتەر راگەیاند و هەولی چاکسازی دەدات لەنێو کۆمپانیاکە.