جیهان

ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە

03-11-2022
ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەسەڵاتدارانی لایەنگری ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاڵوگۆڕێکی نوێی دیل لەگەڵ کیێڤ بە ئازادکردنی 107سەربازیان ڕاگەیاند، کە هەمان ژمارەی سەربازەکانی روسیایە کە دەگەڕێنەوە.

دێنیس پوشلین، یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی لایەنگری ڕووسیا لە تێلێگرام نووسیویەتی: "ئەمڕۆ 107 چەکدارمان لە زیندانەکانی ئۆکرانیا ئازاد دەکەین"، لەنێویاندا "65 چەکدار لە کۆماری گەلی دۆنێتسک و لوگانسک".

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕوسیا و ئۆکراینا ڕایانگەیاندبوو کە هەردوو وڵات دوایین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگیان ئەنجامداوە و هەر لایەنێک نزیکەی 50 دیلیان گەڕاندووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی ئۆکراینا، گەڕانەوەی 52 دەستگیرکراوی بڵاوکردەوە، کە لە سەرباز و دەریاوان و پاسەوانی سنوور و ئەندامانی پاسەوانی نیشتیمانی و پزیشک پێکهاتوون.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە مانگی ئازارەوە ڕوسیا بە گشتی هەزار و 31 دەستگیرکراوی ئازادکردووە.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنێکی گەورەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان هەردوولا ڕوویدا، کە ئۆکرانیا 55 دیلی جەنگی ئازادکرد لە بەرامبەر ئازادکردنی 215 دیل لە لایەن ڕوسیا.