جیهان

ترودۆ بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژی ئێران دەکات

30-10-2022
ترودۆ بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژی ئێران دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە ئۆتاوای پایتەختی وڵاتەکە بەشداری لە خۆپیشاندانێک دەکات کە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی ئێران رێکخرابوو.

ترودۆ وتی: ژنانی ئێران، کچان و داپیران و هاوپەیمانان… لەبیر نەکراون.

شەش هەفتەیە خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامی هەیە بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە دەستبەسەری پۆلیسی تاراندا، بەهۆی پێشێلکردنی یاسا توندەکانی جلوبەرگی ئێران بۆ ژنان

سۆفی گریگۆر ترودۆ، هاوسەری سەرۆکوەزیرانیش بەشداری ناڕەزایەتییەکە کرد و وتی، “من لەگەڵتان وەستاوم چونکە کاتێک مافی یەک ژن ڕەتدەکرێتەوە، ئەوە نیشانەی بێڕێزیکردنە بۆ هەموو ژنان”.

ترودۆ تیشکی خستە سەر چەندین خولی سزاکانی حکومەتی کەنەدا کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەسەر بەرپرسانی باڵای ئێراندا سەپاندوویانە، کە بەهۆی "پێشێلکارییە گەورە و سیستماتیکییەکانی مافی مرۆڤ" لەلایەن ڕێژیمەوە کراون.

خۆپیساندانەکان لە شارەکانی دیکەی کەنەدا، لەوانە ڤانکۆڤەر، مۆنتریال و تۆرۆنتۆ، ئەنجام دران.

ئەمە لە کاتێکدایە هەزاران کەسیش ڕۆژی شەممە لە پاریس-ی فەرەنسا ناڕەزایەتیان دەربڕی